کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا دەكات

.

12:39 PM - 22/09/2019

كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
‎لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ئامادەی بوو، كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی فەڕەنسا لەهەرێم كرد و هیوای خواست لەبواری سیاسی و فەرهەنگی و كلتووری و ئابووریدا رۆڵی خۆی بگێڕێت.
‎‎هەر لە دیدارەكەدا دۆخی كوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كراو هەردوولا سەرنج و دیدو تێڕوانینەكانی خۆیان خستەڕوو.
‎پەیوەست بەڕای رەسمی یەكێتی بۆ پرسی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداش كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند یەكێتی لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاوی دەستووریە بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان بەشێوەیەكی شەفافانە.
‎هاوكات گفتوگۆی وردو جدی لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەكان سیاسیەكان كراو جێبەجێكردنی ناوەرۆكی ڕێكەوتنەكان وەك گرەنتیەك بۆ سەركەوتنی كاری حوكمڕانی لە هەرێم خرایە بەرباس.
‎دۆخی كەركوك و ناوچەكوردستانیەكانیش تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، هەردوولا هاوڕابوون كەپێویستە بارودۆخی كەركوك و سەرجەم ناوچە كوردستانیەكان ئاسایی بكرێتەوە و كورد بەیەكدەنگی و یەكوتاری خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە ئامادە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە