کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەولێر چەند چەكدارێك تەقەیان لەكۆمیتەی 4 و 5 یەكێتی كرد

.

09:55 PM - 20/09/2019

      لەهەولێر تەقە لەكۆمیتەی 4 و 5 یەكێتی كرا و لێپرسراوی كۆمیتەكەش ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسیارێتی پاراستنی كۆمیتەكەوە و ژیانی كادرانیان لەئەستۆی بەرپرسانی ئەمنی هەولێر و حكومەتی هەرێمدایە.
سەعات 7 و 20 دەقیقەی ئەمشەو ژمارەیەك چەكدار دەستڕێژی گولەیان لەبارەگای كۆمیتەی 4 و 5 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد لەشاری هەولێر،  لەلێدوانێكیشیاندا بۆ گەلی كوردستان لێپرسراوانی كۆمیتە و كادرانی یەكێتی لەهەردوو كۆمیتەكە ئاشكرایانكرد: چەكدارەكان لەنێوئۆتومبێلدا تەقەیان لەبارەگای كۆمیتەكانی 4 و 5 یەكێتی كردووە و ڕاشیانگەیاند: بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانی كادر و ئەندامانیان لەسنوری هەولێر لەئەستۆی پەرپسانی ئەمنی و ئیدارەی شارەكە و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا

gNuHpsebgs8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە