کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی خوێندنی باڵا : زانكۆلاین دادەخرێت

.

09:37 - 20/09/2019

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ماوەی (زانكۆلاین)ی بۆ 24 سەعات درێژكردەوە، لەو بارەیەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنەكردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەی زانكۆلاین 24 سەعاتی تر واتە تا سەعات 12ی شەوی رۆژی شەمە لەسەر یەكشەممە رێكەوتی (21ی9ی 2019) بۆ دەرچووانی قۆناخی دوانزەی ئاماەیی درێژبكرێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوان، كە بەهەر هۆكاربێت نەیانتوانیوە فۆرمی زانكۆلاین پڕبكەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمی زانكۆلاین پڕبكەنەوە، عەباس ئەكرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانكۆلاین درێژناكرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی دەكەین، كە تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنەكردۆتەوە, پێویستە لەماوەی ئەو 24 سەعاتەدا پەلەبكەن و تەواوی هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕكرنەوەی فۆرمی زانكۆلاین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە