کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆپارتی: جام کەپڕبوو لێی ئەڕژێت

.

05:55 PM - 20/09/2019

بۆپارتی : جام کەپڕبوولێی ئەڕژێت
ڕێبواری اعلام

ئه وەی پێویستە یەکێتی بڕیاری لێبدات
یەکێتی نیشتیمانی هەرگیز بیروباوەڕی بەوەنیە هێزە سیاسیەکان ناتەباونایەک ڕیزبن هەمیشەش کاری بۆئەوەکردوە کە هەمووپێکەوە بتوانیین باشترین خزمەت بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین وەبەرامبەردۆست ودوژمنەکانیشماندا یەک هەڵوێست ویە ک گووتاربین ئەمە مام وافێریکردوین  یەکێتی باجی ئەوەی داوە وبەرژەوەندی میللەتکەی خستۆتە سەروو بەرژەوەندی حیزبەکەی خۆی زۆر شتیش تێپەڕیوە هەر بێ دەنگ بوە بەڵام بەداخەوە ئێستا پارتی ڕۆژبەڕۆژ قۆرخ کاری سیاسی ئابوری سەربازی ئەمنی دبلۆماسی ونێودەوڵەتیش دەکات کە وەک ئەوەی تەنها ئەوخاوەن ماڵبێت وهەمووهێزولایەنەکانی ترئەگەر بەسیاسەتی ئەونەڕۆن بەڕێوەو لەژێرسیاسەتی ئەودانەبن ئیتر ئەوەن بۆیان نیە لەم هەرێمە ببنەخاوەن ماڵ.
لەکاتێکدا كە هێزێکی وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی  دەیان شەهیدی سەرکردە و سەدان فەرماندەی قارەمان و هەزاران پێشمەرگەی گیان بازی هەیە و خاوەنی گەرەترین شەهیدی دەستی داعشو شەڕی دژبەتیرۆرە ئەو (هەولێرە)ی ئێستا پارتی پۆزی پێوەلێدەدات وبۆتە دێوەزمەی ئەم پایتەختی هەرێمی کوردستانە هێزەکانی یەکێتی پاراستیان لە داگیرکردنی لەدەستی داعش بۆیە پێویستە مەکتەبی سیاسی بەڕێز بڕیارێکی ژیرانە بدات لەسەر ئەم هەڵوێستە نابەرپرسیارانەی پارتی بەرامبەر بەیەکتێی و خەڵکی کوردستان پێویستە  سنورێکی بۆدابنێت وبهێنێتەوە هۆش خۆی کە ڕێکەوتنی سیاسی هەیە لەنێوان هەردولادا بۆبەڕێەبردنی حکومڕانی وخزمەتکردن وئاوەدانی لەهەرێمی کوردستاندا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شەریکێکی ڕاستەقینەیە لەم هەرێمە لەزاخۆ هەتا خانەقین  بۆیە پێویستە بڕیاریدروستی هەبێت  بە پارتیش بڵێ بوەستە ئیتر چونکە جام کەپڕبوو لێی ئەڕژێت وهەرچیش ڕۆبدا ئۆباڵەکەی بەئەستۆی پارتییە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە