کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وڵاتی حه‌شارگه‌

.

03:34 PM - 18/09/2019

 هونەر جەمال

سویسرا تۆڕێکی گەورەی هەیە لە پەناگە و حەشارگە بۆ خۆشاردنەوە لەدژی چەک و تیشکی ئەتۆمی، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە لەجیهاندا كه‌ وڵاتێک ئەم هەموو پەناگەی هەبێت.

له‌ شەستەکانی سەدەی رابردوو، لە ترسی هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی یان هەر جەنگێکی دیکە و، پاشان لەبەر دەستپێکردنی جەنگی سارد، لە هەردوو ماددەی 45 و 46 لە یاسای فیدڕاڵی سویسرا کە تایبەتە بە ئاسایشی هاووڵاتیان و بەرگری شارستانی هاتووه‌،

"پێویستە لەسەر هەموو هاووڵاتییەك پەناگەیەکی پارێزراو لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی یان لەنزیک ماڵەکەی خۆی دروستبکات و، بتوانێت لە ئەگەری هەر هێرشێک بەماوەیەکی زۆر کورت پێی بگات و، پێویستە لەسەر هەر کەسێک کە دەیەوێت خانوویەکی نوێ دروستبکات پەناگەیەک بە پێداویستییەکانییەوە تێدا دروستبکات".

بۆیە دەبینین هەموو باڵەخانە و خانووەکان کە لەدوای ساڵانی شەستەکانەوە دروستکراون پەناگەی تێدایە و، ئەگەر هاتوو هەر کەسێک رەتی کردەوە، پەناگە دروستبکات دەبێت لەبەرانبەردا باج بدات. تا ساڵی 2006 لە سویسرا ژمارەی پەناگەکانی تایبەت بە خانوو و قوتابخانە و نەخۆشخانەکان گەیشتە 300 هەزار پەناگە و، 5100 پەناگەی گشتی،

بەمەش ئەم پەناگانە دەتوانێت 8,6 ملیۆن کەس لەخۆبگرێت، کە دەکاتە 114% واتا لە ژمارەی دانیشتووانی سویسرا زیاتر دەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە