کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەنگ دەبێتە شوێنگرەوەی سەگی پۆلیسی

.

03:11 PM - 16/09/2019

ئێستا لەسەرانسەری جیهان هێزە ئەمنیەكان و دەزگاكانی هەواڵگری بۆ ڕێگری كردن لە تەقینەوە و كردەوە تیرۆرستیەكان و ئاشكرا كردنی شوێنی مادە هۆشبەرەكان، سەگی پۆلیسی بەكاردەهێنن، بەڵام بەرداوامی تەقینەوەكان و زیادبوونی مەترسی گروپە تیرۆرستیەكان بەبەكارهێنانی شێوازی هەمەچەشنی مەترسیدار، وای كردووە شارەزایانی بواری ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتان بیر لەبەكارهێنانی جۆرە گیاندارێكی تری وەك هەنگ بكەنەوە لەپرۆسەكەدا كەبەهۆی هەستیاری بەبۆن و جیاكردنەوەیان لەیەكدی وایكردووە پسپۆران خۆیان سەرقاڵی چەند توێژینەوەیەك بكەن بەو هیوایەك بتوانن وەك پاڵپشتێكی ئەمنی بەهێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سودی لێوەر بگیرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە