کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هۆڵندا كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی مەدالیایی ڕێزلێنانی بەخشیە كەسوكاری شەهیدان

.

09:32 PM - 15/09/2019



لە وڵاتی هۆڵەندا لەلایەن كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیەوە ، بە سەرپەرشتی ئەكرەم محمد ئەمین لێپرسراوی لقی هۆڵەندای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان مەدالیایی ڕێزلێنان بەخشرایە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ژنی شاخ و پێشمەرگەی دێرین و ئەندامان و دڵسۆزانی یەكێتی و كەسانی دڵسۆز بۆ گەل و نیشتیمان.
لە رێوڕەسمەكەدا حاكم قادر كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە ڕێگەی تەلەفونەوە وتەیەكی پێشكەشكرد و تیشكی خستەسەر گۆڕانكارییەكان و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و ناوخۆی كوردستان و یەكێتی ، دواتر ئامادەبووان خەڵاتكردنیان بەرزنرخاند وپەیمانیان دووپاتكردەوە لە پێناوی پاراستنی دەستكەوتەكانی  یەكێتی دڕێغی نەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە