کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. ئەرسەلان بایز پێشوازی لە وەفدێكی بەریتانی كرد

.

06:13 PM - 15/09/2019



‎د. ئەرسەلان بایز ڕایدەگەیەنێ كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پشتیوان و پاڵپشتی هەموو جۆرە چاكسازییەكەو لەگەڵ ئەوەدایە كە دۆخی كوردستان پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆوە ببینێ.
‎ئەم وتانەی د. ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە ١٥/٩/٢٠١٩ لەشاری هەولێر لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی سەندیكا پیشەییەكانی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی سیمۆن دەبنز هات.
‎لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە جەمال هەروتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان و ڕێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز ئامادەی بوون گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان و چۆنیەتی هاوكاریكردنی گەلی كورد لەلایەن هاوپەیمانان و دۆستانی گەلی كورد، جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هاوكاری كورد بكرێ.
‎بەشێكی تری دیدارەكە تایبەتكرا بەدۆخی پێشمەرگەو چاكسازییەكانی ناو پێشمەرگە، لەمڕووەوە ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە لەجەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز نرخێنرا و وەفدی میوان ستایشی هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد كە هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەرەكان بوونە و شكستیان بە پیلانەكانی تیرۆرستان هێنا.
‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی یەكێتی داوایان كرد هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان بكەن و لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا پشتیوانی زیاتری دۆزی ڕەوای كورد بكەن.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە