کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گروپی موزیكی لوڕ چالاكییەكانی دەباتە بەغدا

.

04:55 PM - 15/09/2019


لەمیانەی دیدارێكی نێوان دكتور ئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری عیراق و وەفدێكی گروپی موزیكی لوڕدا، گفتوگۆكرا دەربارەی ئەنجامدانی كارو پرۆژەی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەنددا لەبواری كلتوری و رۆشنبیری و شوێنەوار و گەشتیاریدا.


هەر لەو دیدارەدا، وەزیری رۆشنبیری عیراق بەڵێنیدا بە تۆماركردنی (گروپی موزیكی لوڕ) لەتۆماری گشتی فەرمانگەی رێكخراوە رۆشنبیرییەكانی دامەزراوەی پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان لەوەزارەتی رۆشنبیریی عیراق و سازكردنی ئاهەنگێكی موزیك بۆ گروپی موزیكی لوڕ لە هۆڵی شانۆی نیشتمانی لەشاری بەغدا.
هەروەك بڕیاریشە لەداهاتوودا گروپی موزیكی لوڕ چەند بەرهەمێكی نوێ لەستدیۆكانی وەزارەتی رۆشنبیری عیراق تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە