کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوادەكرێت دەرماڵە بۆ خێزانی پێشمەرگە خەرجبكرێت

.

06:01 PM - 13/09/2019



 لەنوسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە كۆپییەكی دەست گەلی كوردستان كەوتووە و ئیمزای شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان كراوە، داوای خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی فەرماندەیی هێزەكانی 70 و 80 كراوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە گەلی كوردستانی راگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوێكی بەرز كردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تێیدا داوای خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی فەرماندەیی هێزەكانی 70 و 80 كراوە و دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانی پێدەربچێت بۆ وەزارەتی دارایی. وتیشی: چۆنێتی خەرجكردنی دەرماڵەكە پەیوەستە بەو فەرمانەی كەئەنجومەنی وەزیران  بۆ وەزارەتی دارایی دەردەكات. ئەو سەرچاوەیە وتیشی: وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانە و پێدەچێت لەماوەیەكی نزیكدا فەرمانەكە دەربچێت. سەبارەت بە بڕەكەشی رایگەیاند: بڕی دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ هەریەك لە ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی فەرماندەیی هێزەكانی 70 و 80 بەپێی موچەی بنەڕەتی و  بڕوانامە دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە