کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی پیرۆزبایی لەتیف شێخ عومەر بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

.

02:54 PM - 12/09/2019

بەرێوبەر و كادر و كارمەندانی گەلی كوردستان
ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی دایك لە خۆمان و لە ئێوە پیرۆز دەكەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم.
كەناڵی گەلی كوردستان یەكێكە لە شانازییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەمیشە خوێندنگەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی سەدان كارمەند و میدیاكار كە ئەمڕۆ لە كەناڵ و دەزگا جیاجیاكانی میدیای كوردی خزمەت دەكەن , گەلی كوردستان خاوەن پێگەیەكی ترە كە نازناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێ بەخشراوە و ئەوەش شەرەفێكی گەورە كە دڵنیاین گەلی كوردستان شایەنیەتی و هیواخوازین وەك هەمیشە سەكۆی گەیاندنی داواكاری و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بن.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی گەلی كوردستان لە یەكێتییەكان و تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت


لەتیف شێخ عومەر
وتەبێژی ی.ن.ك

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە