کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی پیرۆزبایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

.

09:21 PM - 11/09/2019

بەڕێزان بەڕێوەبەر و كادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
بە بۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، لە كانگای دڵەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و دەستی ماندوبوونتان دەگوشم و هیوای گەشەكردنی زیاتر بۆ ئەم كەناڵە ئازیزە دەخوازم.

دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، لە كوردستانی تازە ئازاد بوودا، وەرچەرخان و هەنگاوێكی گەورەی بواری راگەیاندن و ڕچەشكێنێكی دیكەی یەكێتی بوو، بەشانازییەوە بەدرێژایی ساڵانی كاركردنی دەستكەوت و داهێنانی زۆری لەبواری راگەیاندندا  بەدیهێناوە، بەهۆی رۆڵ و كاریگەری هەر زوو بووە سەرچاوە و ئیلهامی جەماوەری تینوی ئازادیی و دیموكراسیی لە كوردستاندا، تا ئەمڕۆ درێژەیداوە بەو پەیام و رێبازە پیرۆزەی كە لەپێناویدا دامەزرا لە قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و دیالۆگ و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسیی و مافەكانی مرۆڤ و خستنەڕووی راستییەكان و رەخنەی بوێرانە، بۆ داهاتووش چاوەڕێی ئەوەی لێدەكرێت هەمان رۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەپاڵ میدیاكانی تری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببینێت.

ئومێددەكەم ئەم كەناڵە لە پێشكەوتن و درەوشانەوە بەردەوام بێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە