.
08:28 PM - 11/09/2019
بەڕێز / کەناڵی گەلی کوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاو ڕێز ...
لەیادی (۲۸) ساڵەی دامەزراندنی یەکەم کەناڵی بینراو لە کوردستاندا ڕۆڵ و کاریگەری لە میدیا و ڕاگەیاندنی کوردیدا گواستنەوەی ڕوداوەکان لە بیستراو بۆ بینراو هەنگاوێکی پڕ بایەخ و وێستگەیەکی گرنگی خەباتە مێژوویەکەی ( ی.ن.ک) گەلی کوردستان توانی ڕێنوێنێکی بەئەزموون بێت لە ئاڕاستەکردنی شەقامی کوردی و بە ئاگابوونی کۆمەڵگا، لە میدیای دەرەوە توانی یەکەم گوزەرنامەی میدیایی کوردی بە شێوەیەکی سەردەمییانە بە گەلی کورد بناسێنێ ڕۆڵی مێژووی لەسەر هەموو ئاستە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بگێڕێت.
بە ناوی لێپرسراو هەڤاڵان و سەرجەم کادرانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەکەین هیوای بەردەوامی بۆ کەناڵە دێرین و ئازیزەکەتان بۆ دەخوازین .
پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە