کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی پیرۆزبایی سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

.

05:17 PM - 10/09/2019

بە‌بۆنە‌ی بیست و ھە‌شتە‌مین ساڵیادی دامە‌زراندنی كە‌ناڵی تە‌لە‌فزیۆنی گە‌لی كوردستان، گە‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر و سە‌رجە‌م راگە‌یاندنكاران و كارمە‌ندانی كە‌ناڵە‌ ئازیزە‌كە‌تان دە‌كە‌م.

٢٨ ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر گە‌لی كوردستان وە‌ك یە‌كە‌مین كە‌ناڵی كوردی دوای راپە‌ڕین لە‌نێو جۆش و خرۆشی خە‌ڵكی ڕاپە‌ڕیوی كوردستان بە‌و ئامێرە‌ سادە‌ و ساكارانە‌ی كە‌ لە‌بە‌ردە‌ستدابوون،‌ شاشە‌ رە‌نگینە‌كە‌ی بووە‌ میوانێكی خۆشە‌ویست و بڵندگۆ و دە‌نگ و رە‌نگی كورد، بە‌مە‌ش وێڕای دڵی ھە‌موو تاكێكی خۆشكرد ھاوكات مێژوویە‌كی گە‌ورە‌ی تۆماركرد و شە‌رە‌فی (تە‌لە‌فزیۆنی دایك)ی پێبڕا.

تە‌لە‌فزیۆنی گە‌لی كوردستان خاوە‌ن مێژوویە‌كی پڕ لە‌ سە‌روە‌رییە‌‌ چونكە‌ لە‌ ماوەی رابڕدوودا و لە‌ قۆناغە‌ جیاوازە‌كاندا  چ لە‌ سە‌ردە‌می لۆكاڵی و چ لە‌ ئێستادا وە‌ك كە‌ناڵێكی ئاسمانی بە‌بێ جیاوازی دە‌نگ و ڕە‌نگی ھە‌موو كورد بووە‌ لە‌ ھە‌ركوێیە‌كی جیھان بێت، بە‌مە‌ش ھە‌م یە‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ھە‌میش راگە‌یاندنكاران و كارمە‌ندە‌كانی بە‌وانە‌شی رۆژێك لە‌رۆژان بۆ چە‌ند سە‌عاتێكیش كاریان تێداكردووە‌ مایە‌ی شانازی كردنە‌.

جێگای ستایش و پێزانینە‌ كە ‌كار و بە‌رھە‌مە‌كانی ئە‌م كە‌ناڵە‌ بۆتە‌ جێگای متمانە‌ی ھە‌موو لایە‌ك و سە‌رچاوە‌ی راستی و دروستی زانیاری و رووداوە‌كانە‌، رۆژانی شە‌ڕی دژ بە‌ تیرۆریستانی داعش و ناوزە‌ند كردنی تە‌لە‌فزیۆنی گە‌لی كوردستان وە‌ك (كە‌ناڵی پێشمە‌رگە) گە‌واھیدە‌ری ئە‌م راستیە‌ن كە‌ چە‌ندە‌ جێگای متمانە‌ی خە‌ڵك و بینە‌رانی بووە‌ و ھە‌میشە‌ لە‌گە‌ڵ برا پێشمە‌رگە‌كانی كوردستان لە‌ بە‌رە‌كانی پێشە‌وە‌ی شە‌ڕگە‌كاندابووە.

سڵاو لە‌ دە‌ست و قە‌ڵە‌می ھە‌واڵنووسە‌ بە‌تواناكانتان، بێژە‌ر و پێشكە‌شكارە‌ بە‌ ئە‌زموونە‌كانتان، پە‌یامنێیرە‌ بوێرە‌كانتان، وێنە‌گرە‌ بە‌سە‌لیقە‌كانتان، ئە‌ندازیار و تە‌كنیكیە‌ داھێنە‌رە‌كانتان، ستافی كارگێری و كار مە‌ند و كارگووزارە‌ لە‌خۆبووردوە‌كانتان،

جارێكیتر پیرۆزباییتان لێدە‌كە‌م و دە‌ستی ماندووبوونتان دە‌گووشم، ھیوادارم وە‌ك چۆن سە‌رمە‌شقی تازە‌گە‌ری بوون دنیای رۆژنامە‌گە‌ری و راگە‌یاندنی سە‌ردە‌میانە‌دا، ئاواش ھاوشان لە‌گە‌ڵ پێشكە‌وتنە‌كاندا بە‌رە‌و ئاسۆیە‌كی روون و فراوانتری بواری راگە‌یاندنی دە‌نگ و رە‌نگ ‌ھە‌نگاو بنێن.‌

سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌
ئە‌ندامی مە‌كتە‌بی سیاسی و
لێپرسراوی مە‌كتە‌بی پە‌یوە‌ندییە‌گشتیە‌كان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە