کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هه‌ده‌په‌: بێ سه‌رۆك مام جه‌لال-ی به‌پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه‌ دیاره‌

.

04:51 PM - 10/09/2019

وه‌فدێكی هاوبه‌شی هه‌ده‌په‌و كه‌جه‌ده‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی (ی.ن.ك) كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 10-9-2019، وه‌فدێكی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ‌و ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگای دیموكرات (كه‌جه‌ده‌) به‌سه‌رۆكایه‌تی (سزای ته‌مه‌للی) هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاو پرۆسه‌ی سیاسی له‌ باشورو باكوری كوردستان‌و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حاكم قادر حه‌مه‌جان ته‌ئكیدیكرده‌وه‌: پشتیوانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان به‌ رێگای ئاشتی ‌و دیموكراسی ‌و مه‌ده‌نی ستراتیژه‌ لای یه‌كێتی، وتیشی: نه‌خشه‌رێگای گفتوگۆو دانوستان گونجاوترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان.

لای خۆیه‌وه‌ سزای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتی (هه‌ده‌په‌) هه‌وڵی سه‌رۆك مام جه‌لالی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی ‌و چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌‌و ئاشتیانه‌ی پرسی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له‌ باكوری به‌مێژوویی ‌و گرنگ ناوبردو رایگه‌یاند: بێ مام جه‌لالی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ‌و چاره‌سه‌ری پرسی گه‌لی كوردستان هه‌ست پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی پشتیوانی ‌و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی-یشی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی گه‌لی كوردستان به‌ رێگای دیموكراسی‌و ئاشتییانه‌.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە