کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هاوبەشی هەدەپە و كەجەدە لەگەڵ وەفدێكی ی.ن.ك كۆبوونەوە

.

03:45 PM - 10/09/2019

وەفدێكی  هاوبەشی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ‌و تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكرات (كەجەدە) بەسەرۆكایەتی (سزای تەمەللی) هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لەگەڵ وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆبوونەوە و پەیوەندی نێوان هەردوولا و پرۆسەی سیاسی لە باشورو باكوری كوردستان‌و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لەكۆبوونەوەكەدا حاكم قادر حەمەجان تەئكیدیكردەوە: پشتیوانی خەباتی گەلەكەمان بە رێگای ئاشتی ‌و دیموكراسی ‌و مەدەنی ستراتیژە لای یەكێتی، ووتیشی: نەخشەرێگای گفتوگۆو دانوستان گونجاوترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی ڕەوای گەلی كوردستان.
لای خۆیەوە سزای تەمەللی هاوسەرۆكی گشتی (هەدەپە) هەوڵی سەرۆك مام جەلالی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ‌و چارەسەری دیموكراسیانە‌ و ئاشتیانەی پرسی ڕەوای گەلی كوردستان لە باكوری بەمێژوویی ‌و گرنگ ناوبرد و رایگەیاند: بێ مام جەلالی لەسەر پرۆسەی ئاشتی ‌و چارەسەری پرسی گەلی كوردستان هەست پێدەكرێت، هەروەها سوپاسی پشتیوانی ‌و هەڵوێستی یەكێتی-یشی كرد بۆ چارەسەركردنی پرسی گەلی كوردستان بە رێگای دیموكراسی‌و ئاشتیانە.

T3sDrLcfBPo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە