کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی بانكی زانیاری ی.ن.ك بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

.

03:29 PM - 10/09/2019

بەرێز/ بەڕێوەبەر و ستافی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان.
بابەت/ پیرۆزبایی
 دوای سڵام و ڕێز ....
بەبۆنەی یادی بیست و هەشت ساڵەی دەستپێکردنی پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان. پیرۆزبایەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستافە پێشمەرئاسا- کەتان دەکەین.
ئەم تەلەفزیۆنە لەنێو بزافی میدیایی کوردیدا، خاوەن پێگەیەکی بڵند و ناوێکی شکۆدارە، کە هەمیشە دەنگ و سەدایەکی بەرزی گوتاری نیشتمانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا خاوەن پەیامێکی بەرپرسانە  بووە و هەنگاوەکانی لە خزمەت هەموو بوار و کایەکانی کۆمەڵی کوردیدا بوون.
لەم یادەدا، ئاواتەخوازین، بە بەنامە و پلانی پرۆفیشناڵانەی میدیایی هەمەچەشن، لەسەر هەنگاو و ئەرکەکانی بەردەوام بێت و گەشە و پەرەسەندنی زیاتر بەخۆوە ببینێ.
 
دووبارە پیرۆز و هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
 
بانکی زانیاری
( ی.ن.ک)
10/9/2019

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە