کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی دەزگای هەڵبژاردن بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

.

03:26 PM - 10/09/2019

بەڕێزان بەڕێوەبەر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
بەبۆنەی 28 ساڵەی دامەزراندنی یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردی دوای راپەڕین پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین.
كەناڵەكەتان وەرچەرخانێكی گەورەو مێژوویی بووە لەبواری میدیای كوردیداو هەنگاوێكی نوێ و بوێرانەبوو لە بوارەكەدا، كە شانازییە بۆ ئێوە و بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بەڕێزان بەردەوامی كەناڵەكەتان لەهەموو بەرزی و نزمی و نشێوەكاندا بایەخی تایبەتی هەیەو بەشەونخونی و ماندووبوونی ئێوە گەیشتووە بەم قۆناغە زێڕینە. دووبارە پیرۆزەو هیوای بەردەوامی.

راگەیاندنی
 دەزگای هەڵبژاردن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە