کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

.

02:51 PM - 10/09/2019

به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌ر و میدیاکار و رۆژنامەنووسان و کادیران و تەکنیککارانی کەناڵی گەلی کوردستان

به ‌بۆنه‌ی (۲۸) هەمین ساڵەی دامه‌زراندنی کەناڵی گەلی کوردستان (کەناڵی دایک) گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و هیوادارم وەک هەمیشە کەناڵەکەتان لە کایەی میدیاییدا بەرەوپێش بچێ و لە کاری پیشەیی خۆیدا داهێنانەکانی پەرە پێ بدات.

کەناڵی گەلی کوردستان، وەک یەکەم کەناڵی بینراو لە دوای راپەڕین، بووە هەوێنی کاری میدیایی لە باشوری کوردستاندا، ئەم دەستپێشخەرییەش بووە سەرەتایەکی گرنگی فرە میدیایی لە هەرێمی کوردستان، کە دواتر چەندین کەناڵی دیکەی بە دوای خۆیدا هێنا و سەدان کادر و میدیاکاری بە ئەزمونیشی لەو بوارەدا پێگەیاند.

ئەڵبەتە کەناڵی گەلی کوردستان وێڕای هەست کردنی بە کاری پیشەیی، هاوکات لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیش هەڵوەستەی جددیی کردووە و لەو رووەوە پارێزەرێکی سەرسەخت بووە و بەردەوام بایەخیی بە مەسەلەی ناوچە جێناکۆکەکان داوە و بەردەوام دۆسیە و بەرنامەی جیاجیای لەسەر ئەو مەسەلەیە هەبووە بە تایبەت لەسەر پرسی کەرکوک.

هەروەها کەناڵی گەلی کوردستان. وەک سەرجەم کەناڵەکانی دیکەی یەکێتیی، رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان و لەو چوارچێوەیەشدا بە یەک مەسافە لە بیر و بۆچوونە جیاکانی روانیوە بێ ئەوەی زیان بە مەسەلە رەواکە بگەیەنێت.

دووبارە ساڵیادی کەناڵی گەلی کوردستان کەناڵی دایک پیرۆز بێت

ئاسۆ مامەند
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک
۱۰ی ئەیلولی ۲۰۱۹

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە