کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە ئەمساڵ هەزاران كەس لەفەرەنسا گیانیان لەدەستداوە

.

01:00 PM - 09/09/2019

ئاگنێس بیسۆن وەزیری تەندروستی فەرەنسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەدا ، ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی شەپۆلەكانی گەرماوە لە مانگەكانی شەش و حەوتی ئەمساڵدا لە فەڕەنسا رێژەی ئاسایی تێپەڕاندووە و نزیكەی هەزار و 500 كەس گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژمارەیەش كەمترە بەراورد بە ژمارەی ئەو كەسانەی لە ساڵی 2003 دا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە فەرەنسا گیانیان لەدەستداوە ، وەزیری تەندروستی فەرەنسا راشیگەیاند: لەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لەرۆژی 28ی مانگی 6ی ئەمساڵدا لە باشووری فەرەنسا تۆماركرا بەجۆرێك پلەی گەرما گەیشتە 46 پلەی سەدی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە