.
06:31 PM - 08/09/2019
كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ قادر عەزیز دەكات
برای بەڕێزم كاك قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی
زۆربەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی عەلی باغەمرەیی) خاڵی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، ئومێدەوارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادەكەتان بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامیش بەهەمووتان ببەخشێ.
انا لله وانا الیه راجعون
كۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە