کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سوید مەدالیای ڕێزلێنان بەسەر ڕێکخستنە دێرینەکانی ی ن ک دابەشکرا.

.

12:56 PM - 08/09/2019

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٧/٩/٢٠١٩ لەشاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەئامادەبوونی گەورە سیاسەتمەداری کورد عومەر شێخ مووس ئەندامی دەستەی دامەزراندنی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان ودلێر عەبدول کەریم جێگری کۆمەڵەی ڕیکخستنە دێرینەکانی کوردستان و نوێنەری یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان لەوڵاتی سوید و بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی سویدی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان وبەرپرسی پێشمەرگەی دێرینەکانی وڵاتی سوید ژمارەیەک لە ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان نیشتەجێی شاری ستۆکهۆڵم و دەور و بەری مەدالیای ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە ڕێکخستنە دێرینەکانی،،پاش وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان و کورد و کوردستان ،،عومەرشێخ مووس ئەندامی دەستەی دامەزراندنی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان و یەکەمین لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان لەوڵاتی سوید وتەیەکی پێشکەش کرد تێیدا باسی لەمێژووی دامەزراند و ڕێکخستنەکانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان لەوڵاتی سوید کرد کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆناوەڕاستی حەفتاکان لەسەدەی ڕابووردو،،سەمیر ئەمی نوێنەری یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان لەوڵاتی سوید وتارێکی پێشکەش کرد،،ساڵح قەیتولی سەرپەریشتیاری ڕێکخستنەکانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان لە دەوڵەتەکانی ئەکەدەنافیا باسی لەڕٶڵی وامێرانەی ڕێکخستنە دێرینەکانی و گرنگیان لە سەردەمی ڕابووردودا و دەسکەوتەکانی ئەمڕۆمانیان بەدەست هێناوە،،خاتوو پەیمان حەمە تاتە لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی سویدی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان بەناوی هەڤاڵانی کۆمیتەوە پیرۆزبایی لەئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان کرد،،ڕێبوار کۆیی لێپرسراوی پێشمەرگە دێرینەکانی سوید وتەیەکی پێکەش کرد..دواجار دلێر عەبدول کەریم جێگری کۆمەڵەی  ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان وتارێکی پێکەش کرد وێرای بەخێرهاتن و پیرۆزبایی گەرم لە ئامادەبووان باسی ڕۆڵی گرنی سەرەتای ڕێکخستنەکانی کرد کەلە گوند و شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە بەهیمەت و پالپشتی ڕێکخستنەکان توانرا شۆرشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان توانی جێگە و پێگەی خۆی لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و عێراقی فیدراڵ و کوردستاندا بکاتەوە لەوتەکەیشیدا دلێر عەبدولکەریم یاماژەی بەڕیکخستنەکانی دەرەوەی کوردستان کر لەوڵاتانی ئەوروپادا و ڕۆڵ و کاری گەریانی بەرز نرخاند وتیشی ئێوەی ڕێکخستنەکانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان لەئەوروپا ڕۆڵی بەرچاوتان هەبووە لە پرۆسەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا و توانیوتانە و هەوڵتانداوە کەکورد دەنگی خۆی بهێنێت لە پەرلەمانی عێراقدا،،پاشانی وتیشی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر دەستی رابەر و کاریزمای کورد هەڤاڵ مام جەلال دامەزراوە.
لەکۆتایی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ڕێکخستنەدێرینەکان دابەش کرا.
فەلاح ئەحمەد ڕەشید/سوید

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە