کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك رۆژی كۆنگرەی چوارەمی دیاریكرد

.

07:49 PM - 07/09/2019

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی بەرێوەچوو و تێیدا گفتوگۆكرا لەبارەی كۆنگرە و كاروباری حزبی و دوایین پێشهاتەكانی هەرێم و عیراق و هەنگاونان بۆ خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، دوابەدوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان, ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ‌و ئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی، كۆبۆوە و تێیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان رۆژی 7 ی كانونی یەكەمی ئەمساڵی دیاریكرد بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لە دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

9RybSZa1Qaw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە