کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

7ی كانوونی یەكەم كۆنگرەی یەكێتی دەبەسترێت

.

05:10 PM - 07/09/2019

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریدا رۆژی 7ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ، چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت، وتیشی لیژنەكانی پەیوەست بەكاروباری بەستنی كۆنگرە راسپێردراون بۆ تەواوكردنی ئەركەكانیان. جێی باسە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی و دواتریش ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەو دۆسیەی كۆنگرەی یەكێتی و بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكەیان تاووتوێكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە