کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگەو حكومەتی هۆڵەندا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد

.

09:58 PM - 04/09/2019

لە رێورەسمێكدا بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم و ویلیام نیكۆلاس كۆزایین كونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێم یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ  بەشداری و پێكەوەیی لەپرسی چاكسازی لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هۆڵەندا ئیمزا كرد.
لەو رێوڕەسمەدا كە بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك ئەفسەری پلە باڵا ئامادەیبوون, وەزیری پێشمەرگە, ئەو هەنگاوەی حكومەتی هۆڵەندای بەگرنگ و كاریگەر وەسفكرد  و  ستایشی ئەرك و رۆڵی راوێژكاران و هێزەكانی هۆڵندای لەمەشق و راهێنانی پێشمەرگە كرد، بەر لە ئیمزاكردنی رێكەوتنەكە, كونسوڵی هۆڵندا, تەئكیدیكردەوە: بەپێی ناوەڕۆكی یاداشتەكە, راوێژكارانی سەربازی و مەدەنی ووڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیاش لە پڕۆسەی چاكسازی بەشدار دەبن.
وتیشی: لەرێی ئەو هەوڵەوە, رێگاكان كورتتر دەبنەوە و هەنگاوەكانیش لەبەرامبەر پڕۆسەی چاكسازیدا خێراتر دەبن، لە كۆتاییشدا, هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان بەئاراستەی گەیشتن بەئامانجە سەرەكیەكە, كە پڕۆسەی چاكسازی راستەقینەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە