کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە لەگەڵ لە كونسوڵی ئیتالیا لە هەرێم كۆدەبێتەوە

.

08:48 PM - 04/09/2019

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكان بە ئامادەبوونی تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە سێرینا مورۆنی كونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان. 
لە دیدارێكدا، بیرورا لەبارەی دواین پێشهات و گۆرانكاریەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئاڵوگۆركرا، ئایندەی نەخشەی پرۆسەی سیاسی لەعیراق و هەرێمی كوردستانیش بەشێكی تری گفتوگۆكانی ناو دیدارەكە بوون.
لە دیدارەكەدا ‎سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدیكردەوە: كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەگەل سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەكە بە گشتی و عیراقدایە بەتایبەتی، هاوكات لەگەڵ سەروەری یاسا و پەیرەوكردنی خاڵ و بەند و بڕگەكانی دەستووری هەمیشەیی عیراقدایە كە تاكە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاسایی رێكخستنی كاروباری ووڵاتە.
‎لای خۆیەوە كونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: ئەوانیش خوازیاری تەبایی و یەكریزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانن و بەو هیوایەشن كە حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان هیچ كێشە و گرفتێكیان نەمێنێت بۆ ئەوەی هەماهەنگیەكانی هەموو لایەك هەم لە شەری دژ بە تیرۆر و هەم لە چارەسەركردنی كێشە سیاسی و ئابووریەكان سەركەوتووانەتر بەڕێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە