کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمسر گۆڕێكی گەورەی تایبەت بەئاژەڵ و باڵندەی وشككراو دۆزرایەوە

.

05:27 PM - 04/09/2019

شوێنەوارناسان لەمیسر لەنێو گۆڕێكی گەورەدا بەملیۆنان سەگ و تیمساح و چەندان ئاژەڵ و باڵندەی جۆراوجۆریانی وشككراویان دۆزیوە لەناوچەیەكدا كە بەگۆڕستانی مردوەكان ناسراوە.
بەپێی ئەو فیلمە دۆكیومینتەریەی، كە كەناڵی 5ی بەریتانی پیشانیداوە، مێژووی ئەو شوێنەوارە دێرینەی كە ئاژەڵ و باڵندە وشككراوەكانی تێدا دۆزراوەتەوە، بۆ 1350 ساڵ بەر لەزاین و سەردەمی فیرعەونی نۆیەم لەبنەماڵەی هەژدەیەمی میسری كۆن دەگەڕێتەوە.
خاتوو بیتانی هیوز سەرپەرشتیاری كاری كنەكردن لەو جێگەیەدا كە لەژێر زەویدایە بۆ جاری یەكەم  بەملیۆنان وشككراوی لەخۆگرتوە لەوانە 8 ملیۆن سەگ و 4 ملیۆن لەباڵندەی جۆری شینەشاهۆ و بەهەزاران پشیلە و تیمساح و ئاژەڵ و باڵندەی تر.
هەروەها ئەو شوێنەوارناسە فەرەنسیە ئاماژەی بەوەشكردوە: كە هەر لەگۆڕەگەورەیەی ژێر زەویدا نزیكەی 21 تابوت هەن كە سەرجەمیان لەبەردی مەڕمەڕ دروستكراون و كێشیشیان نزیكەی 90 تۆن دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە