کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی بۆ گۆڕانکاری و نوێبوونەوە كردەوە

.

06:18 PM - 03/09/2019



بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان چاویکەوت بە ( جۆن ویڵكس ) باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و   (جیمس سۆرنتن) کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر
لەدیدارێکدا لە سەر ئاستی ناوخۆی ھەرێم ، عێراق ، ناوچەکە ، پەرەسەندنە سیاسی و ململانێیە نێودەوڵەتییەکان بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و مەترسییەکانیش خرایە بەرباس

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی ھەڵوێستەی کرد لەسەر ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی ھەرێم و بەرنامەو سیاسەتی نوێی یەکێتیی بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئاشکراکردوو رایگەیاند تیمی یەکێتیی لە حکومەت بە دیدگاو ستراتیژێکی نوێوە کاروپرۆژەکانیان ئامادەکردووە و نمونەیەکی جوانتری پڕخزمەتکردن پێشکەش بە ھەموو لایەک دەکەن

سەبارەت بە ھەرێم و بەغدا بافڵ تاڵەبانی تەئکیدی لە سیاسەتی یەکێتیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش کە بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی تێدا پارێزراوبێت

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تەرخانکرا بۆ جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە جەند ناوچەیەکی عێراق و سوریا و باس لەپلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەیان کراو جەخت لە یەکخستنی ھەوڵەکانیش کرایەوە بۆ سەقامگیری ئارامی و ئاسایش لە سنورەکە

لەبارەی کاری رێکخراوەیش بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی بۆگۆڕانکاری و نوێبوونەوە کردەوە و رایگەیاند ئامادەکارییەکان بەردەوامن و ھەموو ھەوڵەکانیشمان بە ئاڕاستەی بنیادنانەوەی یەکێتییەکی بەھێزە بۆ کوردستانێکی بەھێزتر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە