کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردی پشتیوانی ژمارەیەك كادیری دڵسۆزی یەكێتی خەڵات دەكات

.

05:54 PM - 03/09/2019



بنكەی ناوبازاڕی پشتیوانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپایی دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ كارەكانیان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، مەدالیای رێزلێنانی بەخشیە هەر یەك لە سەیدا لەتیف نێروەیی و هاودین محمود و سعود سەنگاوی و بەسۆز بەكر و واحید شەریف و پاشا عەبدوڵا.
 لای خۆیەوە مامە سەعە لێپرسراوی بنكەی ناوبازاڕی بۆردی پشتیوانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، كورتەباسێكی لەبارەی كار و چالاكیەكانی بۆردەكە و بازنەی ناوبازاڕ كرد و بە داتا و ئامار ژمارەی ئەو كەسانەی ئاشكرا كرد كە پێشتر لە یەكێتی بەهەر هۆكارێك زویر بوون گەڕاونەتەوە بۆ ناو یەكێتی و درێژە بەخەبات دەدەن.
هاوكات لەتیف نێروەیی بڕیاردەری ئەنجومەنی ناوەندی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ كار و چالاكیەكانی بۆردەكە، رایگەیاند  شۆڕبوونەوەی كاری رێكخراوەیی و حزبی و كار و چالاكیەكان بۆ ناو چین و توێژەكان لە بازاڕ و كاسپ و پیشەوەران دووپاتكردنەوەی سیاسەت و نەهجی هەڤاڵ مام جەلالە بۆ كۆمەڵانی خەڵك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە