.
05:50 PM - 03/09/2019
ئه‌مڕۆ 3-9-2019، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به‌یاوه‌ری ته‌حسین نامیق به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مامۆستا كاوه ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران-یان كرد، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن له نه‌سرولًَڵا زار‌ع ره‌شنوودی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی به‌ڕێزیان وه‌ك سه‌ركونسوڵی نوێی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر .
له‌وێ له‌لایه‌ن سه‌ركونسوڵ و ژماره‌یه‌ك له دیبلۆماتكارانی كونسوڵخانه‌كه به‌گه‌رمی پێشوازیكران، له دیدارێكی نێوان هه‌ردوولاشدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دۆستانه و دێرینی نێوان گه‌لی كورد و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، وتیشی: له كاتی ئاواره‌یی و په‌ناهه‌نده‌یی و كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991 گه‌ل و حكومه‌تی ئێران پشتیوانی و هاوكارییه‌كی یه‌كجار زۆری گه‌له‌كه‌مانیان كرد له ڕووی مرۆیی و پێشكه‌شكردنی هاوكاری ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش له هزر و دیدی هه‌مواندا تۆماركراوه و مێژووش شاهێدی ئه‌و ڕاستیانه‌یه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان و ئێران سنورێكی دوور و درێژی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆیه پێویست ده‌كات هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت ئه‌مه‌ش له ڕیگه‌ی له‌یه‌كتر گه‌یشتنی دوولایه‌نه و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌ردوولا باشتر ده‌بێت .
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌ركونسوڵی نوێی ئێران له هه‌ولێر سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی كرد‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه درێژه به‌په‌یوه‌ندییه جۆراو جۆره‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە