کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە بە ئامادەبوونی د. ئەرسەلان بایز پێشوازیانكرد لە د. فوئاد مه‌عسوم

.

03:40 PM - 02/09/2019

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ ٢/٩/٢٠١٩ له‌ شارى هه‌ولێر،هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ  د. ئەرسەلان بایز پێشوازیكرد لە بەڕێز
 د. فوئاد مه‌عسوم  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وسه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ نزیكى و یه‌كده‌نگى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كلیلی چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ كوردستان و عێراق و رۆڵی له‌ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ گه‌لى كوردستان تاوتوێ كران و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتى رۆڵی میحوه‌رى خۆی بگێڕێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە