.
05:57 PM - 31/08/2019
له ساڵیادی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده ئازاد هه‌ورامی-دا، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌مڕۆ یادی 31 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده ئازاد هه‌ورامی یه
ئه‌مڕۆ یادی (31) ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی (ئازاد هه‌ورامی) سه‌ركرده‌یه، كه له (31)ی ئابی 1988، له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا، سه‌رڵه‌رشتی شه‌ڕی به‌رگری ده‌كرد له ناوچه‌ی باڵه‌ییانی قه‌ندیل، ئێواره‌ی رۆژی (30)ی ئاب، سه‌ختی برینداربوو، رۆژی دواتر دوا هه‌ناسه‌ی به كوردستان به‌خشی‌و شه‌هیدبوو.
ئازاد هه‌ورامی له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا، هه‌ست به لێهاتوویی‌و ئاكاری جوان‌و خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كی ڵشوودرێژی تێدا به‌دیكراوه، كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نها (18) ساڵ ده‌بێت ڵه‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه ده‌كات، له‌ته‌مه‌نی (20) ساڵیش‌دا به‌شداری خه‌باتی چه‌كداری كردووه. ساڵی 1976 دوای ده‌ستگیركردنی خاڵه شیهاب‌و هاوڕێیكانی، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له‌و هه‌ڤاڵانه بووه له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام، ئه‌ركی رێكخستنه‌وه‌ی (كۆمه‌ڵه)یان كه‌وتۆته ئه‌ستۆ.
شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ساڵی 1976 له ده‌ستڵێكی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ دا، سه‌رڵه‌رشتی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی كردووه. 1978 له كاره‌ساتی (هه‌كاری)دا، به دیل گیراوه‌و دواتر توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بكات‌و ڵه‌یوه‌ندی بكاته‌وه به هه‌ڤاڵه‌كانی.
له‌به‌ر لێهاتوویی‌و ئازایه‌تی، ئازاد هه‌ورامی له كۆنفرانسه‌كانی (كۆمه‌ڵه)و (یه‌كێـتی)دا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه، نمونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕی گیان له‌سه‌رده‌ست‌و ژیر بووه، ئاستێكی به‌رزی روناكبیری‌و هونه‌ری هه‌بووه‌و به‌چه‌ك‌و گیتارو فكری روونی خزمه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ی كردووه. له‌و به‌رڵرسیارێتی‌و ئه‌ركانه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆی، هه‌میشه به دڵسۆزییه‌وه ڕایڵه‌راندووه‌و خۆشه‌ویستی ناو ڵێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك بووه.
مخابن رۆژی (31)ی ئابی (1988) گیانی سڵارد‌و گه‌یشته كاروانی سه‌روه‌رانی یه‌كێتی‌و گه‌له‌كه‌مان، ئازاد هه‌ورامی هێنده سه‌ركرده‌یه‌كی ووره به‌رزبووه، له‌كاتی برینداربوونیدا‌و ڵێش شه‌هیدبوونی سرودی (رێی خه‌باتمان)ی ووتوته‌وه.
شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ڵێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌و هونه‌رمه‌ند، خۆشه‌ویستی كه‌ركوك‌و هه‌موو كوردستان، بۆ هه‌میشه ناو و سه‌روه‌رییه‌كانی، ئاكاری به‌رز‌و تێكۆشانی ڵڕ له‌سه‌روه‌ری، وه‌ك ئاوازه‌كانی له‌ناو دڵ‌و ویژدان‌و رۆحی هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌ماندا به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌و بزه‌ی نه‌رمی سه‌رلێوه‌كانی وانه‌ی ئومێد‌و ووره به‌رزییه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یان سه‌ركرده‌و هه‌زاران فه‌رمانده‌و ڵێشمه‌رگه‌ی قاره‌كانی، له رێگای سه‌خت‌و دژواری خه‌بات، گیانیان كردۆته قوربانی بۆ ڕزگاربوونی گه‌لی كوردستان له سته‌م‌و ژێرده‌سته‌یی. كاروانی شه‌هیدانی یه‌كێتی (44) ساڵه رێچكه‌ی گرتووه‌و دوایین شه‌هیده‌كانی ئه‌م كاروانه‌ش، رۆڵه قاره‌مانه‌كانێتی كه له كوله‌جۆ و ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كانی تردا به‌رگری له ئارامی‌و ئاسایشی گه‌لی كوردستان.
سڵاو له یادی شه‌هید سه‌ركرده كاك ئازاد هه‌ورامی‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی یه‌كێتی‌و كوردستان..
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2019-8-31
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە