کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی كرایەوە

.

10:12 PM - 30/08/2019

لە سلێمانی بە ئامادەبوونی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مستەفا چاورەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ،  پێشانگەی مرۆڤ و بیناكاری هونەرمەند هەڵۆ لانۆ كرایەوە كە تیایدا 52 فۆتۆی قەبارەی جیاواز خرانەروو.
لای خۆیەوە دارا رەسوڵ رێكخەری پێشانگەكە كارەكەی بە چوارەم پێشانگە دانا كە لە گەلەری كارگەی جگەرەی سلێمانی كراوەتەوە.
وتیشی: بۆ داهاتوو بەردەوام دەبێت، هاوكات پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند: گەلەری كارگە دەبێت بە گەورەترین ناوەندی رۆشنبیری سلێمانی كە چەندین بەش و یەكەی هونەری تیادا دروست دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە