کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك كۆدەبێتەوە

.

08:31 PM - 30/08/2019

هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەوەری كۆبوونەوەكانیش دیاریكردنی ڕۆژی بەستنی كۆنگرە و گفتوگۆكردن لەسەر كۆنگرە دەبێت بە گشتی.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك ڕایگەیاند: جگە لە تەوەری كۆنگرە دانانی پارێزگای كەركوك و تەواوكاری تیمی حكومەتی هەرێم تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە دەبێت.
سەبارەت بە بەرپرسیارێتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ی.ن.ك بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئەو لێپرسراوانەی لە پشكی ی.ن.ك لە حكومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیارێتیان هەیە سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند: میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا دادەنرێت.

28ZivjycP_Y

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە