کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە مامۆستا مەلا مەجید گوێری بەسەردەكاتەوە

.

08:24 PM - 28/08/2019

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨/٨/٢٠١٩ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی کەسایەتی شاری هەولێر بەرێز مامۆستا مەلا مەجید گوێڕی باوکی شەهیدان شەهید شاخەوان و شەهید لیوا روکن سەفین مەجید گوێڕی کرد.
 
لە نزیکەوە لە هەواڵی تەندروستی بەرێزیانی پرسی و بەبۆنەی چوارەم ساڵرۆژی شەهیدبوونی شەهید لیوا روكن سەفین مەجید گوێری جارێکی تر تیشکی خستە سەر قارەمانیەتی و وەفاداری و دڵسۆزی و بنەماڵەی مەلا مەجید گوێڕی و خەبات و تێکۆشانیان لە شۆڕشەکانی گەلی کوردستان و بەتایبەتی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، هەر بەو بۆنەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قەرزاری خوێن و شەهیدان و خۆڕاگری بنەماڵە سەربەرزەکانیەتی، بۆ بە هەموو توانایەکەوە هەوڵدەدەین بۆ خزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان و ڕۆڵەکانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە