کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی نەرويج دەكرێت

.

07:19 PM - 28/08/2019

لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی چاویکەوت بە كنوت لین نوێنەری تایبەتی كاروباری سوریاو عێراق  و
رۆڕ هەگسدال هەڵسوڕێنەری كاروباری وڵاتی نەرویج لە عێراق.

لە دیدارەکەدا، بەلەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکان،
مەترسییەکان، پێویستییەکانی قۆناغەکە، بەرنامەی حکومەتی نوێی ھەرێم،  پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا، بافڵ تاڵەبانی باری سەرنجی لە بەر رۆشنایی سیاسەت و بڕیارەکانی یەکێتیی خستەڕوو، تەئکیدی لە لێکتێگەیشتن و زمانی ھاوبەش کردەوە لە پێناو سەقامگیری ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

سەبارەت بە پلانی نوێی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش، بافڵ تاڵەبانی، سەرباری بەرزنرخاندنی رۆڵی نەرویج لە پشتیوانیکردنی ھەرێم،  لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش، ئاماژەی بە پێویستی ھاریکاری و کاری ھاوبەشی لە نێوان ھەردوولا کردەوە و پێشنیاری مەشقپێکردن و پڕچەککردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگەی بۆ وەفدی میوان کرد.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردن و ھەڵسەنگاندنی پێشھاتە ئەمنی و سەربازییەکانی ناوچەکەو، لێکەوت و دەرھاویشتەکانی ململانێ نێودەوڵەتییەکانیش گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لەبەرامبەریشدا وەفدی باڵای نەرویج بانگێشتنامەیەکی رەسمیان ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی کرد بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە و میوانداریکردنی لەلایەن ناوەندە رەسمی و باڵاکانی نەرویجەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە