کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوەندی ڕەهەند سێ كتێبی نوێ بڵاودەكاتەوە

.

01:13 PM - 27/08/2019

لە وەرزێكی دیكە چالاكییەكاندا، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 28/8 ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند، سێ كتێبی نوێ بە ئامادەبوونی نووسەر و وەرگێڕەكانیان بڵاو بكاتەوە. كتێبەكانی ئەمجارەی ناوەندی ڕەهەند سیاسی و ئەدەبین.
یەكەمیان كتێبێكە بەناوی "چین؛ زلهێزی نوێی جیهان"، كە لێكۆڵینەوەیەكی چڕوپڕە لەسەر وڵاتی چین و گەشەسەندن و پێشكەوتنەكانی ئەو وڵاتە.
 دووەم كتێبیان بەناونیشانی "دنیای چیرۆك"ـە، كۆمەڵێك نووسەر نووسیویانە و مامۆستا حەمە كەریم عارف كردوویەتی بە كوردی كە كۆمەڵێك دەق و ڕەخنەی لە خۆ گرتووە. هەرچی كتیبی سێیەمیانە رۆمانێكی موحسن ئەلڕەملییە بەناونیشانی "خورمای سەرپەنجەكان"، كە ڕەنجدەر جەبار كردوویەتی بە كوردی و ئەمە سێیەم ڕۆمانی ئەم نووسەرەیە كە لەلایەن ئەم وەرگێڕەوە بە كوردی بڵاو دەكرێتەوە. 
ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، ناوەندێكی رۆشنبیریی و ئەدەبییە و ماوەی ساڵێكە دامەزراوە و لە شاری سلێمانییە و تا ئێستا 34 كتێبی چاپ و بڵاوكردۆتەوە و چەندین چالاكی ئەدەبی و هونەریشی ساز كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە