.
09:59 PM - 23/08/2019
بڕیاری ته‌مه‌ن 5 ساڵان، كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سوی لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆنی گه‌رمیان كه رۆژی 1-8-2019 له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی كۆكس له‌گه‌رمیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه شه‌هیدبوو له‌دووری باوكی ته‌ندروستی زۆر خراپه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه نه‌وشیروان مامی بڕیار لە لێدوانێکدا ووتی له‌و رۆژه‌وه‌ی باوكی شه‌هیدبووه، رۆژبه‌رۆژ ته‌ندروستی بڕیاری ته‌مه‌ن 5 ساڵان له‌دووری باوكی خراپتر ده‌بێت و به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باری ته‌ندروستی زۆر خراپتربوو، بۆیه به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه.
وتیشی: له‌ئێستادا بڕیار له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاره له‌سلێمانی و به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كان به‌شێكی زۆری مێشكی ئێش ناكات و به‌ئامێریش دڵی كار ده‌كات و له‌ژێر چاودێری وردی پزشیكدایه دایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە