کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تازەگەری بەرهەمەكانی ئەپل

.

08:09 PM - 10/09/2015

دوای چاوەڕوانییەكی زۆری بەكاربەرانی، كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێیەكانی خۆی لەرێی كۆنگرەیەكەوە لە سانفرانسیسكۆی ئەمریكا بە جیهان ناساند كە خۆی لە ئامێری نوێی ئایفۆن ٦ ئێس و ئایفۆن ٦ ئێس پلەس و تەلەفزیۆنی ئەپڵ و ئایپاد پرۆیدا دەبینێتەوە. تیم كوك  بەرپرسی باڵای كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند: لە ئایپاد پرۆدا هەریەك لە تایبەتمەندییەكانی تابلێت و لاپتۆپ كۆكراوەتەوە، هەروەها ئایپاد پرۆ جۆرێكی تر لە كۆمپیوتەری شەخسیە و نەوەیەكی نوێیە كە خاوەنی شاشەیەكی 32 پۆینت 8 سانتیمەترە. لای خۆشیەوە  فیل شیلەر  یاریدەدەری سەرۆكی ئەپڵ ئاماژەی بەوەدا، كە ئایپاد پرۆ لەچاو كۆمپیوتەرەكانی تردا بەرێژەی لەسەدا ٨٠ خێراترەو خاوەنی پاتریەكە كە بەرگەی ١٠ سەعات كاركردن دەگرێت.  لەبارەی تەلەفۆنە نوێیەكانی ئەپڵیشەوە، هەریەك لە ئایفۆن ٦ ئێس و ئایفۆن ٦ ئێس پلەس دەكەوێتە بازارەوە، كە خاوەنی تەكنەلۆژیای تەچی سێ رەهەندیە، كە لەوڕێیەوە بەكاربەرانی دەتوانن بەگوێرەی ئەو فشارەی لەكاتی دەست لێدانەوە دەیكەن، لەسەر شاشەكە تایبەتمەندییەكانیان بگۆڕن. هاوكات ئامێرەكان خێراتر بوون و كامێرایەكی پێشكەوتووتریان لەسەرە. بڕیارە ئایفۆنە نوێیەكە لەرۆژی ٢٥ی ئەیلول لە ئوستراڵیا، ژاپۆن، نیوزلەندا، سەنگاپورە، بەریتانیا و ئەمریكا بڵاو بكرێتەوە‌و هەر لەو ڕۆژەدا ڤێرشنی نوێی ئای ئۆ ئێس ٩ بكەوێتە بەر دەستی بەكاربەرانی ئایفۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە