کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو ئامێری پێشكەوتووی سیتی سكان و قەستەرە لە سلێمانی جێگیركران

.

02:28 PM - 10/09/2015

دوو ئامێری پێشكەوتووی سیتی سكان و قەستەرە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی جێگر كران، بەوەش سلێمانی بووە خاوەنی 25 ئامێری لەو دوو جۆرە،بەوشێوەیەش هاووڵاتیان دەتوانن بەماوەی كەمتر لە دوو هەفتە چەندین پشكنین لە رێگەیەوە ئەنجام بدەن.
بە ئامادەبوونی دكتۆر رێكەوت حەمەد رەشید وەزیری تەندروستی هەرێم  و دكتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەمەراسیمێكدا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ ئامێرێكی جۆری ستی سكان خرایە خزمەت كەرتی تەندروستیەوە ، كەبێ جیاوازی پشكنینی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان پێ ئەنجامدەدرێت ،دواتر و لە نەخۆشخانەی فێركاری ئامێرێكی قەستەرە خرایە كار كە پشكنینی دەمارەكانی خوێن و قاچ و مێشك و دڵی لە رێگەوە ئەنجام دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە