کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنجێك بۆ گەیاندنی پرۆژەیەك بە هەرێم رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا دەكات

.

03:10 PM - 12/08/2019

گەنجێكی كورد بۆ گەیاندنی پرۆژەیەك بە هەرێمی كوردستان رێككەوتن لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لەیەكێتی ئەوروپا دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا لەبارەی پرۆژەكەیەوە گفتوگۆی كردووە، میر فەهری ئەو گەنجە كوردەیە كە پرۆژە كردنەوەی خوێندنگە لەكامپەكانی هەرێمی كوردستانی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی دەكەن ، مامۆستایانی بیانیش وانەكان دەڵێنەوە میر فەهری كە خۆی باڵیۆزی كلتور و زمانی فەرەنسییە دەڵێت وەزیری پەروەردەی هەرێم پێشوازی لەپرۆژەكە كردووەو بڕیارە لە ساڵی 2025 دا جێبەجێبكرێت  میرفەهری  دەتوانێت بە زمانەكانی ( كوردی، عەرەبی، فەرەنسی، ئینگلیزی،  ئەڵمانی، لاتینی، چینی) قسە بكات، و بریاریشە ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ببینێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە