.
07:27 PM - 05/08/2019
لەشاری ریۆ دیجانیرۆی بەرازیل گەورە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان هەوڵیدا لەرێگەی دەمامكێك كە لەشێوەی كچەكەیدا دروستكرابوو، لەزیندانەكەی هەڵبێت بەڵام لەلایەن پاسەوانانی زیندانەكەوە دەستگیركراو و هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبووە.
وەك لەو گرتە ڤیدیۆیەدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێسەوە بڵاوكراوەتەوە ، كەسە بەندكراوەكە جگە لەو دەمامكەی لەسەر دەموچاوی بەكاریهێناوە جلو بەرگی ژنانەشی لەبەركردووە بۆ ئەوەی لەزیندانەكە هەڵبێت .
هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە ئەو گەورە بازرگانە كە تەمەنی 42 ساڵە، ئەندامی گرووپێكی مافیایە لەبەرازیل و لەلایەن دادگاشەوە سزای زیندانی 73 ساڵ و 10 مانگی بەسەردا سەپێندراوە و دوابەدوای شكستپێهێنانی هەڵهاتنەكەشی دەستكراوە بەلێكۆڵینەوە لەئەندامانی خێزانەكەی بەو پێیەی بەشداربوون لەو هەوڵەدا.
bBiMwqNyAJg
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە