کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەكارهێنانی ڤیتامین ئەی لەسیستمی خۆراكیدا رێگرە لەتووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە

.

12:34 PM - 03/08/2019



بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی كە لەزانكۆی براوت لەویلایەتی رۆد ئایلاندی ئەمریكی ئەنجامدراوە خواردنە دەوڵەمەندەكان بەڤیتامین ئەی یارمەتیدەرێكی زۆر باشن بۆ رێگریكردن لەتووشبوون بەمەترسیدارترین جۆرەكانی شێرپەنجەی پێست.
وەك سەرپەرشتیارانی لێكۆڵینەوەكە ئاماژەیان پێكردووە ڤیتامین ئەی بۆ گەشە و چالاككردنی شانەكانی پێست پێویستە و وەك لەسەر ئاژەڵەكانیش تاقیكراونەتەوە، بەكارهێنانی بڕێكی باش لەڤیتامین ئەی دەبێتە هۆی سستكردنی گەشەی شێرپەنجەی پێست و كەمبوونەوەی ئەو ڤیتامینەش لە لەشدا ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشیەكە زیاتر دەكات.
بەپێی هەمان لێكۆڵینەوە بەكارهێنانی بڕێكی زۆر لەڤیتامین ئەی لەنێو سیستمی خۆراكیدا ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی پێست بەرێژەی لە17% كەمدەكاتەوە، بەپێی توێژینەوەكانیش گێزەر و تەماتە و بیبەر و سپیناغ رێژەیەكی زۆر ڤیتامین ئەی تیایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە