کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شۆڕش ئیسماعیل:ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا

.

06:56 PM - 31/07/2019

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری كاروباری پێشمەرگە لەگەڵ جەنەڕاڵ  گرێگەری كرۆیدەر لێپرسراوی باڵای سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق و كۆلۆنێل شەین سلین راوێژكاری باڵای سەربازی ئۆفیسی هاوكاری ئەمنی و  كۆنەر لەڤ راوێژكاری سەربازی لەئۆفیسی هاوكاری باكوورو كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر بەوەكالەت كۆبوە و ستایشی هەوڵ و كارەكانی رابردووی هێزەكانی ئەمریكای كردو رۆڵی ئەو هێزانەشی لەهەماهەنگی و هاوكاریكردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان بەگرنگ و پڕ بایەخ وەسفكرد،لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند ئیرادەیەكی بەهێز لەحكومەت و لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی حكومەت هەیە، بۆ چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا،وتیشی گرەوی سەركەوتنی ئەو ئامانجە نزیكەو جێگەی دڵخۆشی خۆمان و هاوپەیمانەكانمان دەبێت، لای خۆیەوە فەرماندەی باڵای هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق پیرۆزبایی خۆی و تیمەكەی بەوەزیری پێشمەرگە گەیاند بەبۆنەی دەست بەكاربوونی، هەروەك دڵنیایی كردەوە لەوەی هاوكاری و پەیوەندییەكان بەردەوامی دەبێت و لەپرسی چاكسازیشدا یارمەتیدەری راستەقینە دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە