لێكۆلێنەوەیەك هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی حەبی ئەسپرین
.
5091 جار بینراوە
7/24/2019 -
زانكۆی هاڤاردی ئەمریكی دوای لێكۆڵینەوە هۆشداریدەداتە هاوڵاتیان لە بەكارهێنانی حەبی ئەسپرین دوور لە راوێژی پزیشكی، زانكۆ ئەمریكیەكە ئەوەشیخستۆتەروو بەكارهێنانی دەرزی ئەسپرین كاریگەری زۆر لاوەكی دەبێت بۆ ئەو كەسانەی كە لە داهاتوودا روبەروی جەڵتەی دڵ دەبنەوە، لای خۆیانەوە پزیشكەكان پارێز لەو جۆرە خواردنانەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكەن بە باشتر دەزانن لە بەكارهێنانی دەرمان.