کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. ئارام : كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆكان دەكەین

.

06:06 PM - 23/07/2019



دكتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەمیانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان و ئەكادیمیست و مامۆستایانی زانكۆ ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەكانی ڕاسپاردوە لەبەر ڕۆشنایی هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم، بەرنامەی كارەكانی وەزارەت دابڕێژن و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 لەو چوارچێوەیەشدا د. ئارام محەمەد ڕایگەیاند بۆ تاوتوێكردنی پلان و بەرنامەی چوار ساڵی كاركردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجومەنی وەزارەت كۆدەبێتەوەو لەبەر ڕۆشنای كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی ئایندە چەند تەوەرێك تاوتوێدەكات، لە گرینگترین تەوەر و بابەتەكانی كارنامەكەش: پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكان لەڕوی كوالێتی و فەراهەمكردنی دەرفەتی لەبار بۆ خوێندن و دەرفەتی گەشەكردنی توێژینەوەی زانستی و گرنگیدان بە زانكۆ و پەیمانگەكان و پێداچونەوە بە كوالێتی زانستیان و  گەشەپێدانی ڕیفۆرمی كارگێڕی و دارایی و چەندین بابەتی دیكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە