کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای فەیس بووك بەبڕی 5ملیار دۆلار سزا دەدرێت

.

01:01 PM - 13/07/2019

 كۆمسیۆنی فیدراڵی بۆ بازرگانی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریدا بەبڕی 5 ملیار دۆلار سزای كۆمپانیای فەیس بووك بدات لەپای پێشێلكردنی تایبەتمەندی داتا و زانیاری بەكار بەرانی .
سزادانی كۆمپانیای فەیس بووك  دوای ئەو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەدا هات، كە كۆمسیۆنی فیدراڵی بەئەنجامی گەیاندووە لەبارەی  بەكارهێنانی داتاو زانیاری 87 ملیۆن بەكاربەر لەلایەن كۆمپانیای كامبریدج ئەنالیتیكا بۆ راوێژكاری سیاسی و دواجاریش كۆمسیۆنەكە بەرێژەی 3 بۆ 2 دەنگی دا بەسزادانی فەیس بووك.
كۆمپانیای كامبریدج ئەنالیتیكای بەریتانی كە لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی 2016ی ئەمریكادا داتاو زانیاری بەكاربەرانی فەیسبووكی بۆ سەرخستنی دۆناڵد ترەمپ بەكارهێنابوو ،بووە هۆی ئەوەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی كۆمپانیای فەیس بووك ئەنجام بدرێت و هەر لەسەر ئەو كەیسەش لەماوەكانی رابردوودا لەلایەن نوسینگەی كۆمسیۆنی زانیاری لەبەریتانیا ،فەیسبووك بەبڕی 500 هەزار دۆلار سزا درا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە