کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەبار یاوەر : جیاوازی هەیە لەنێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبیدا

.

10:00 AM - 06/07/2019

 فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە رێكخستنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و بەستنەوەیان بە سوپای عیراق  وهەڵوێستی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بەو لێدوانانەی گوایە هێزەكانی پێشمەرگەش پێویستە هەمان چارەنووسی هەبێت لەنێو سوپای عیراق رایگەیاند هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە جیاوازن، هێزەكانی حەشدی شەعبی لەساڵی 2014 و بەهۆی فەتوایەكی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق عەلی سیستانی دروست بووە بەتایبەتیش دوای ئەوەی داعش هێرشی بۆ سەر عیراق كرد و چەندین ناوچەی خستە ژێر ركێفی خۆی و هەڕەشەی گرتنی شوێنی تریشی .
فەریق جەبار یاوەر لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو تەئكیدی كردەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێزێكە دەیان ساڵە دروست بووە، هێزێك نییە لە حاڵەتێكی لەناكاو دروست بووبێت، جگە لەوەی لەساڵی 1992ەوە هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە وەزارەتی پێشمەرگەیە، هاوكات بەپێی چوار یاسا كاردەكات، یاساكانی ژمارە 19، ژمارە 33، یاسای ژمارە 34، یاسای ژمارە 38، جگە لەوەش بەپێی دەستوور هێزی پێشمەرگە هێزێكی شەرعییە و لە دەستووردا هەق بە هەرێمی كوردستان دەدات هێزێكی هەبێت و پاسەوانی لەهەرێم بكات كە هێزی پێشمەرگەی كوردستانە، بۆیە جیاوازیی هەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی حەشدی شەعبی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە