کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە هۆی بوونی گرفت زیاتر لە یەك ملیون‌و 600 هەزار ئۆتۆمبێل لە بارزارەكانی ئەمریكا دەكشێنێتەوە

.

06:03 PM - 29/06/2019

 بەهۆی بوونی گرفت لە ئێرباگی بەرهەمی ئۆتۆمبێلەكاندا كۆمپانیای (هۆندا) بۆ پیشەسازی دروستكردنی ئۆتۆمبێل بریاریدا زیاتر لە یەك ملیۆن و (600) هەزار ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازارەكانی ئەمریكا بكێشێتەوە.بەپێی راگەیاندنی كۆمپانیای هۆنداش گرفتەكە پەیوەستە بە دانان و جێگیركردنی ئێرباگی بەرهەمی كۆمپانیای (تاكاتا) لە ئۆتۆمبێلەكانیدا  كەبەپێی هەڵسەنگاندنەكانیان رەنگە تەقینیان ببێتە هۆی خستنەوەی زیانێكی گەورەتر لەو ئامانجەی لەپێناویدا دانراوە.هەر بەپێی راگەیاندنی كۆمپانیای هۆندا ئەو ئامێرەی   ئێرباگەكە لە كاتی رووداوەكاندا پڕ هەوا دەكات  رەنگە بەشێوەیەك فشار لەسەر بەشە كانزایەكانی تر دروست بكات  كە ببێتە هۆی دەرپەراندنیان و رووداوی گیان لەدەستدانی لێ‌ بكەوێتەوە.هەرچەندە كۆمپانیای تاكاتا بە سەرەكیترین هاوبەشی بازرگانی هۆندا دادەنرێت بەڵام كەوتنەوەی رووداوی (24) حاڵەتی مردن بەو هۆكارە هۆنداشی ناچاركردووە پێداچوونەوە بە بەرهەمەكانیدابكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە