کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

125ساڵ بەسەر دروستكردنی تاوەری بریجدا لە لەندەن تێدەپەرێت

.

02:19 PM - 29/06/2019



بۆ ماوەی 125 ساڵە پردی تاوەركان لە لەندەن كە بە (تاوەری بریج) ناسراوە رێرەوی هاتوچۆیەوە بە ئاو و وشكانیدا، تاوەری بریج لە 30 حوزەیرانی ساڵی 1894 لەلایەن شازادە وێڵز-ەوە بە رەسمی كرایەوە كە 432 كرێكار بۆ 8 ساڵ كاریان تێداكرد.
كاتێك ئەم پردەدروستكرا گەورەترین پردی جوڵاو بووە و ئێستاش ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵك سەردانی دەكەن كە تەنها ساڵی رابردوو 864 هەزار و 652 كەس سەردانی ئەم شوێنەوارەی لەندەنیان كردووە و گەشتیاران ئاماژە بەوە دەكەن ئەم شوێنەوارە بەشێكە لە مێژوو و زۆر دڵخۆشن بەسەردانكردنی , ئاماژە بەوەش دەكەن بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی ئۆتۆمبێلەوە كە لە لەندەن هەیە، هاتوچۆكردن بە بێ ئەو پردە ئاستەنگ دروست دەكات ، چونكە تاوەری بریج رۆڵێكی گرنگ و سەرەكی هەیە و وەك سیمبولێكە لە بەریتانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە